ماڵه‌وه‌

 

 

بۆ کۆچی دوایی د. محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی (شەپۆل)

 

بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان

بە کۆچی دوایی کەسایەتی هەڵکەوتووی گۆڕەپانی زانست و وێژە و فەرهەنگ،

کورد سەرمایەیەکی نیشتمانیی بەنرخی لە دەسچوو. د.محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی

(شەپۆل) پاش تەمەنێکی پڕ بەرهەم لە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و

مامۆستایەتی، بە کۆچیی دوایی، کەسوکار و دۆستان و کۆمەڵگای فەرهەنگیی

کوردستانی تووشی داخ و کەسەر کرد.

خوالێخۆشبوو، بێجگە لە توانا زانستیی و ئەدەبییەکانی، پیاوێکی لە دڵ نزیک،

چاکەکار و ئاشتیخوازی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی نەتەوەکەی بوو.

لەو سەفەرانەیدا کە لە گەڵ مامۆستا سۆرانی رەحمەتی بۆ باشووری کوردستان

دەیانکرد، هەموو جارێ بە بێ ترس لە لێپیچینەوەی دواتری دام و دەزگا

ئەمنییەتییەکانی تاران، سەردانیان دەکردین و دڵپاکییەوە هەست و سۆزی بۆ

دەردەبڕین.

پرسە و سەرخۆشیی لە خۆمان و لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کۆمەڵگای فەرهەنگیی

کوردستان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە بەهشتیی بەرینی شاد بکا و

سەبووریش بە هەمووان ببەخشێ.

 

حسین یەزدانپەنا

٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨

٢٩ی مایسی ٢٠١٨











page counter