ماڵه‌وه
بێوگرافی
کتێب و نوسراوه
وێنه
لینک
وتاره‌کان
پێوه‌ندی
Kurdish
English
Swedish
Persian
ژیان نامه‌ی دوکتۆر محهممەد ساڵح ئیبراهیمی
(
شه
پۆ
ل
)
محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی(شه‌پۆل) محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی کوری خوالێخوشبو، مه‌لا ئیبراهیم کوری عارفی ره‌بانی حاجی خه‌ڵیفه مه‌لا محه‌ممه‌د (به‌ها، عارفی ره‌بانی به‌ها له 27 ره‌مه‌زانی 1343ی مانگی له ته‌منی 83 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له نێو خزنی شیخ مه‌حمودی شه‌هید له بنه ماڵه‌ی ساداتی نه‌هری شه‌مزینان نزیک شه‌قامی جامی جه‌م له شاری مه‌هاباد موکری نێژراوه) ئه‌مین حوزوری مه‌لیک حه‌زره‌تی شیخ عوبه‌یدولا نه‌هری شاهی شه‌مزین (مه‌لا ئیبراهیم له رۆژی هه‌ینی 3-11-1337 ی هه‌تاوی ( 1958ی زاینی ) له 68 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له تاقه‌داری شاری مه‌هاباد نێژراوه) کوڕی مه‌لا سه‌عیدی گه‌وره، کوری حاج مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ناودار به شیرازی، کوری مه‌لا ره‌حیمی گه‌وره‌یه. براکه‌ی به‌ها به ناوی حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د عارف که دیوانی شێعری به فارسی و کوردی هه‌یه. شه‌پۆل له 04-03-1312 هه‌تاوی (25-05-1933 زائینی) چواری جۆزەردانی ساڵی ٢٦٣٣ کوردی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. شه‌پۆل له منداڵی لای باوکی قورئان و کتێبه سه‌ره‌تایی یه‌کانی خوێنده‌وه و پاشان لای مه‌لا زاناکانی روژههلاتی کوردستان عوولوومی قدیمهی دینی ته‌واو کردوه و پاشان له مه‌هاباد له فێرگه‌ی زانای پڕ زانا حاجی مه‌لا حوسێن مه‌جدی( وزیری دادی کۆماری کوردستان) ئیجازه‌ی ته‌دریسی وه‌رگرتووه و له سالی 1335 هه تاویی(1956) بوته خه‌تیب و ئیمامی جومعه خانه‌قای نه‌هری له شاری مه‌هاباد و له هه‌مان کاتدا بۆته موده‌ریس دهڕس بیژی مزگه‌وتی سوور. له سالی 1340 (1961) ده‌وره‌ی لیسانس و دوای فوق لیسانی له سالی 1969 زائینی له زانکوی تاران ته‌واوکردوه. له سالی 1992 دوه‌ره‌ی ته‌حقیقاتی عالی و دوکتۆرای له زانکوی تاران ته‌واو کرده‌وه. شه‌پۆل ماموستای عه‌لوومی قه‌زایی و خه‌ده‌ماتی له زانکۆی تاران بووه. له ساڵی 1962 هاوکاری له‌گه‌ڵ رادیوی کوردی تاران ده‌ست پێ کردوه‌وه، گوتار و نوسراوه‌ی له بابه‌ت کوڵتور و فهرهنگی کورده‌واری نوسیوه. له ساڵی 1969 به هاوکاری ماموستا جمیل روژبیانی، دوکتۆر سه‌دیقی موفتی زاده. ئه‌حمه‌دی موفتی زاده. سواره ئیلخانی زاده، شیخکانلوو، محەممەدی غفاری کانونی زمانی کوردی له تاران ساز کرد. دوکتۆر ئیبراهیمی پتر له ٤٠ کتێبی به نرخی هه‌یه و چه‌ندین کتێبی به سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێراوه و له سالی 1981 به ماوه‌ی یەک ساڵدا 9 به‌رگه‌ی گوڤاری گرشه‌ی کوردستان ده‌رکرده‌وه. دوکتۆر ئیبراهیمی ئیستا سه‌روکی ئه‌نجومنی زمان و فهرهنگی کوردیه. قورئانی به زمانی کوردی وه‌رگێراوه. شه‌پۆل له زوربه‌ی کۆره ئه‌ده‌بیه‌کان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشور وتاری داوه و له لایه‌ن زوربه‌ی گوڤار و روژنامه‌کانی کوردستان وتویژی له گه‌ڵ کراوه( گوڤاری گه‌لاوێژ، په‌یف، ئیتحاد به عه‌ره‌بی، برایه‌تی، گوڵان، رامان.... و رادیو و ته‌له‌فزیونه‌کانی کوردستانی باشور بڵاوکراونه‌ته‌وه.) و چه‌ندین خه‌ڵاتی ئیفتخاری وه‌رگرته‌وه. بو باشترین وتار له هه‌مایشی سالێادی شه‌هیدانی ههڵهبجهێ سوتاو هێرۆشیمای جایزه وەرگرتهوه و له‌کتێبی هه‌ڵه‌بجه، ته‌کراری هێرۆشیما وتاره‌که چاپ بووه. و له چه‌ندین کۆڕی ئه‌ده‌بی لوحه‌ی ئیفتخاری وه‌رگرتووه. میداڵی ئیفتخاری ده‌زگای چاپ و بلاۆکردنهوی به‌درخانی به‌ره‌و ئازادی رۆژنامه نیگاری کوردستان به ناوی جایزه‌ی نوسه‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌ر و وه‌رگێر وه‌کو خه‌ڵات و رێزدانان بۆ خه‌زمته‌کانی پێدراوه.