زۆربەڕێز خانەوادەی مامۆستا شەپۆل
بەڕێزان بەشداران لە کۆڕی ماتەم و پرسەی ئوستادی نیشتمان پەروەر و
زانای گەلی کورد دوکتور موحەممەد ساڵح ئیبراهیمی
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای زانا و بلیمەتی نەتەوەکەمان
جەنابی مامۆستا موحەممەد ساڵح ئیبراهیمی لە دورەوە غەم و پەژارەی
بەرینی خۆمتان پێ ڕادەگەێنم و داواکارم لێم ببورن کە نەمتوانی
بەشداری بکەم لە کۆڕی ماتەمی ئەو دۆستە دڵسۆز و یارو هەڤاڵە بە
وەفایەی مامۆستا سەید جەلال حوسینی.
مامۆستا مەلا ساڵح ئیبراهیمی یەکێک لە کەسایەتیە بلیمەت و
کەم وێنەکانی گەلی کورد و غەمخۆری فەرهەنگ و زمانی نەتەوەیی
و نەیاری دژمنانی کورد و ستەمگەران بوو و هەڤاڵ و یاری غەمخۆرانی
کورد بوو.
جێگەی شانازیە کە نەتەوەی کورد خاون کەسایەتی ئوەوەندە دلسۆزە
کە لە گەڵ خزمەتی بەرین بە فەرهەنگ و زانست هەمیشە نەیاری
حکومەتە خۆسەپێن و دیکتاتۆرەکان بووە لە ئێراندا.
لە ماوەی چەندین ساڵ حاکمیەتی ئاخوندەکان لە ئێران، مامۆستا
مەلا موحەممەد سربەرزانە تەمەنی پڕ لە خزمەتی بردە سەر و
هیچ کات سەری بۆ ملهوڕان نەوی نەکرد.
تایبەتمەندیە باش و دەگمەنەکانی دوکتور موحەممەد ساڵح ئیبراهیمی
سەرمەشق و وانە دەبن بۆ نەوەی ئێستا و بۆ داهاتوەکان.
سڵاو و درود بۆ ڕۆحی پاکی مامۆستا موحەممەد ساڵح ئیبراهیمی
دۆستی دڵسۆز و زانا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابە شێخ حوسەینی
03-06-2018