بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو
مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبڕاهیمی ( مامۆستا شەپۆل )
سڵاو و ڕێز
بە ناوی خۆم و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرجەم هەڤاڵان و
لایەنگرانی حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی عێڕاق، پرسە و
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزو کەسوکاری
خوالێخۆشبوو دەکەین.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆر هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و مامۆستای
پایەبەرزی گەلی کوردمان بیست. کۆچی دوایی مامۆستا شەپۆل
نەکسەیەکی گەورەیە بۆ مەڵبەندی مامۆستایان ، ڕۆشنبیری و
نوسەرانی کوردستان و گەلی کورد.
جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی میللەتی کورد و بنەماڵەی
بەڕێزیان دەکەین و شەریک و هاوخەمتانین. ئومێد دەکەین خودای
گەورە بە بەهشتی بەرین شادی بکات.
محەممەد حاجی مەحمود
سکرتێری گشتی حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی عێڕاق